"هەولێر لەبەردەم گەورەترین کارەساتدا "

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت  "هەولێر لەبەردەم کارەساتێکی گەورەی بێ ئاویدایە، وتیشی قوڵای بیر لە ماوەی ٢٦ ساڵدا لە هەولێر لە ١٢٠ مەترەو هاتوە بۆ ٧٠٠ مەتر، پارساڵ ٥٠٠ مەتر بوو..

 

عەلی حەمەساڵح لەبارەی کەمبوونەوە ئاوی ژێر زەوی  لەشاری هەولێر باس لە زۆری لێدانی بیر دەکات و دەڵێت " قوڵای بیر لە ماوەی ٢٦ ساڵدا لە هەولێر لە ١٢٠ مەترەو هاتوە بۆ ٧٠٠ مەتر، پارساڵ ٥٠٠ مەتر بوو.. دوو ساڵی دیکە قوڵای بیر دەگاتە نزیکەی (١٠٠٠ مەتر) دواتر بەیەکجاری نیوەی هەولێر بێ ئاو دەبێت"

وتیشی  "لە ئێستادا بەشێکی زۆری هەولێر پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستێت.. "

ئەو پەرلەمانتارە هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی ئاوی گەڕاندەوە بۆ لێدانی بیرێکی ئێجگار زۆرکە لەم ماوەدا لێدراون.. شوقەو پرۆژەکانی نیشتەجێبون تێکڕا پشتیان بە ئاوی ژێر زەوی بەستوو بە ویستی خۆیان قوڵیان کرد.. ژمارەیەکی زۆر باخ (مەزرعە) لە دوروبەری هەولێر بەویستی خۆیان بیریان لێدا

عەلی حەمەساڵح لەبارەی چارەسەر بۆ ئەو دۆخەی ئێستای هەولێر دەڵێت:

پەلەبکرێت لە ڕاکێشانی بۆری ئاو بۆ سەرجەم ئەو گەڕەک و پرۆژە نیشتەجێبونانەی پشتیان بە ئاوی ژێر زەوی بەستوە.. لە نێوخۆش تۆڕی ئاو دابندرێت..

پاشان دروستکردنی هۆشیاری بۆ بەفیڕۆدانی ئاو..

لەسەر سەرچاوەی پارەکە باسی لەوەکرد:

دوو زەوی نایاب هەن تەنیشت هۆتێل ڕۆتانا(٢٠٠ دۆنم) بەهاکەی (٧٠٠ ملیۆن دۆلارە) ، زەوی دوەم (٧٧ دۆنم) لە نێو شاری خەونەکان بەهاکەی(٢٦٧ ملیۆن دۆلارە)

ئایا لەو دەیان هەزاران دۆنم زەویە… ناکرێت دوو پارچە زەوی بۆ خەڵکی هەولێر بێت؟

 



PM:03:15:18/06/2022