هۆشداری لە لەناوچوونی سامانی ئاژەڵ دەدرێت



عەبدولستار مەجید، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "سامانی ئاژەڵ لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بەرەو لەناوچون و مایەپوچبون دەڕوات، ئەگەر 6 رێگا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە نەگیریتەبەر".

عەبدولستار مەجید، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، ھەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر مەڕ و بزن و مانگاو و ڕەشەوڵاخی تێدایە و سامانێكی گرنگ و سەرمایەیەكی كشتوكاڵی گەورەیە و مایەی بژێوی ھەزارەھا خانەوادەیە، بەڵام بەداخەوە ئەویش وەك سێكتەرەكانی دیكەیە لەبەرئەوەی حكومەت ھیچ پاڵپشتیەكی ناكات بەرەو لەناوچون و مایەپوچبونە.

ناوبراو وتویەتی "ئەو سامانە نیشتمانیە لەبەردەم ھەڕەشەی لەناوچوندایە و ئەمەش لە كۆتاییدا دەبێتە ھۆی ھەژمونی وڵاتانی دراوسێ بەسەر ئەم سێكتەرەوە".

عەبدولستار مەجید باسی چەند رێكارێكی كردووە بۆ رێگرتن لە لەناوچوونی سامانی ئاژەڵ "داخستنی سنورەكان بەڕوی ھاوردەكردنی ئاژەڵی وڵاتان مەگەر لە كاتی  گرانبونی گۆشتی سور، رێگریكردن لە ھاوردەكردنی ئاژەڵ بەشێوەی قاچاخ كە مەبەستم بەرپرسان و كۆمپانیاكانی سەر بەدەسەڵات و بنەماڵەیە، پێدانی دانەوێڵە بە ئاژەڵداران بە نرخی پاڵپشتیكراوە، هەڵكەندنی بیری قوڵ بۆ ئاژەڵدارانە بە پێی پێویست و بۆ سودی گشتی بەمەبستی ئاودان و وێنجە چاندن".




PM:09:21:18/06/2022