حکومەتی هەرێم لێخۆشبوونی باج و رسوماتی لەسەر چەندین بابەتی خۆراک درێژکردەوە

بە مەبەستی ڕێگریکردن لە گرانبوونی نرخ، حکومەتی هەرێم بڕیاری دا باج لەسەر چەندین بابەتی سەرەکی خۆراك هەڵبگرێت، كە سەرجەمیان پێداویستی ڕۆژانەی هاوڵاتیانن. 

بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی دەروازە سنوورییەكان كراوە، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر قەیرانێكی چاوەڕوانكراو لە بواری بەرهەم و پێداویستییە خۆراكییە سەرەكییەكان، بەهۆی جەنگی (ڕووسیا-ئۆكرانیا) و ڕێگرتن لە گرانبوونی نرخ لە بازاڕ، بڕیار درا بە پەسندكردنی پێشنیاری وەزارەت و لایەنە پێوەندیدارەكان، لەبارەی هەڵگرتنی گومرگ بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر چەندان بەرهەم و پێداویستی خۆراكی.
ئەو بەرهەمانەی وێنەی گومرگیان لەسەر هەڵدەگیرێت، بریتین لە (ئارد، برنج، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، زەیتی گەنمەشامی، ڕۆنی ڕووەكی بەستوو، ڕۆنی ئاژەڵی بەستوو، چای ڕەش، شەكر، پاقلەمەنیی وشك، نۆك، نیسك، پاقلە، لۆبیا، فاسۆڵیا، ماش و شیری منداڵان) بە هەموو جۆرەكانیەوە. 


PM:01:40:19/06/2022