لاهور جەنگی سەردانی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقی کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی سەردانی فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقی کرد. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لە شاری بەغداد، سەردانی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقم کرد، لە دیدارێکدا جەختمان لە گرنگی دەسەڵاتی دادوەری و سەربەخۆیی و بێلایەنی دادگاکان کردەوە".

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

لە کۆتایی بڵاوکراوەکەیدا ئەوەش هاتووە" پێزانینم پێشکەش بە بەڕێزیان کرد بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە دەیبینێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دوور لە دەستێوەردان و زاڵبوونی هەژموونی حزبی، لەپێناو گەڕانەوەی متمانەی هاووڵاتییان بە دادگاکان و چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان لە ووڵاتدا". 

مانگی ئازاری ئەمساڵ لاهور شێخ جەنگی، لە دادگای كەرخ دژی بەرپرسانی ئێستای حیزبەكەی سکاڵایی یاسایی تۆماركرد، بە تۆمەتی "دەركردن"ی لە ریزەكانی ئەو حیزبە.


PM:06:17:19/06/2022