بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك رایدەگەیەنێت، لە شاری دهۆك لە كاتی مەشق و راھێناندا پۆلیسیك گولـلە لەدەستی دەرچووە و دوو پۆلیسی دیكەی بریندار كردووە، بەڵام دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە یەكێك لە بریندارەكان گیانی لەدەستداوە.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆك رایگەیاند "ئێوارەی ئەمرۆ لە بنكەی مەشق و راھێنانی پۆلیس، لەكاتی مەشق و راھێناندا، پۆلیسێك گولـلە لە دەستی دەردەچێت و دوو پۆلیسی دیكە بریندار دەكات، بەڵام دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە یەكێك لە بریندارەكان گیان لەدەست دەدات".
ناوبراو وتویەتی "تەرمی پۆلیسەكە لە دادپزیشكی دهۆكە و بریندارەكەش لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك چارەسەری بۆ دەكرێت".