بەڕێوەبەری تەندوستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لەسەنتەری شاری سلێمانی ٦٣٥ حاڵەتی توشبوون بەنەخۆشی سكچون و رشانەوە تۆمار
کراوە.
ئەمرۆ ٢٠ی حوزەیران، د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری
تەندوستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤
کاتژمێری رابردوودا لەسەنتەری شاری سلێمانی
٦٣٥ حاڵەتی توشبوون بەنەخۆشی سكچون و رشانەوە
لەنەخۆشخانەكانی سلێمانی داخڵ كراون ،خۆشبەختانە لەنەخۆشخانەكان چارەسەری پێویستیان
بۆ كراوەو زۆرینەیان نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند هەفتەیەکە پەتای سکچوون و ڕشانەوە لەنێو هاوڵاتیاندا بڵاو بووەتەوە بە گەورە و منداڵیشەوە دووجاری ئەم نەخۆشییە هاتوون، ئەم پەتایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بووە هۆی گیان لەدەست دانی دوومنداڵ لەشاری سلێمانی.