وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی
کوردستان رایگەیاند "بەغداد ئاگاداری مامەڵەی نەوتە لە هەرێم و پێشبینی ناکەم هێز بەکار بهێنێت بۆ دەست بەسەرداگرتنی
بیرە نەوتییەکانی کوردستان".
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی حوزەیران، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی
هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆی (دەنگی ئەمریکا)دا وتی
" سەبارەت بەوەی ئێمه نه‌وت ڕاده‌ست بە بەغداد ده‌که‌ین یاخود نا، ئه‌مه
بابه‌تێکه له‌نێوان دوو حکومه‌ته شتێکی شاراوه نییه، هه‌مووشتێک به‌پێی ڕێککه‌وتن
ئەنجامدراوه و عێراق له‌ناو بودجه‌ی خۆی 2021 که له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندیکردووە،
باسی لێوەکراوە، هەروەها عێراق ئاگاداری مامه‌ڵه‌ی نه‌وتە له
هه‌رێم، به‌ڵام بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئالیاتەکان، وه‌کو هه‌رێم ئێمه ئاماده‌ین هه‌مووشتێک
به لێکتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بکرێت".
ئەو وەزیرە وتیشی "پێشبینی ناکه‌م عێراق هێز
به‌کاربهێنێت بۆ دەست بەسەرداگرتنی بیرە نەوتییەکانی هەرێم، هەر بڕیارێک لەسەر کۆمپانیا
نەوتییەکانی هەرێم دەربچێت، کاریگه‌ری دەبێت لەسەریان، دەرەنجام کاریگه‌ری بۆ هەرێمی
کوردستانیش ده‌بێت”.
سه‌باره‌ت به‌سکاڵاکەی حکومەتی عێراق لەسەر کۆمپانیا
نەوتییەکان، کەمال محەمەد دەڵێت "وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی
له‌گه‌ڵ ئێمه هاوبه‌شمانن گرێبه‌ستییان لەگەڵ ئێمە هەیە و ئیش ده‌که‌ن، وه‌کو به‌رهه‌مهێنانی
نه‌وت ئه‌وان (حکومەتی عێراقی) ئاگاداریان کردبوون ئاماده‌بن به‌رامبه‌ر دادگا له
5-6 له‌دوای دواخستنی پڕۆسەی دادگایی کردنەکە، ئێستا دواخرا بۆ 20ی مانگ، بێگومان
ئه‌م هاوبه‌شانه ناوبانگی خۆیان هه‌یه و له بۆرسه‌ی نه‌وتدا ئیش ده‌که‌ن ئه‌و
دادگانه زۆر کاریگه‌ری له‌وان ده‌که‌ن کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وان کاریگه‌ری بۆ ئێمه‌ش
ده‌بێت".
وتیشی "ئه‌گه‌ر هاتوو به‌غداد داوایه‌ک له‌سه‌ر
کۆمپانیایەکی نەوتی هەرێـم تۆمار بکات که له‌بنه‌ڕه‌تدا باره‌گای کۆمپانیا و جێگه‌ی
ئیشکردنیان له‌هه‌رێمه، ئەوا سەرپێچیکردنە لە یاسا و ئەو مافەی نییە، و ئه‌گه‌ر
دادگا هه‌بێت پێویسته له هه‌رێم دادگاییکردنەکە ئەنجام بدرێت، چونکه ئه‌م کۆمپانیایه
له هه‌رێم کارده‌کات و ئه‌گه‌ر کێشه هه‌بێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمه نه‌ک له‌گه‌ڵ
حکومه‌تی به‌غداد واته ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێکی سیاسییه و هیچ په‌یوه‌ندی به کۆمپانیاکەوە
نییە".
هەروەک پێشبینیکرد دادگایی کردنەکە دوابکەوێت و
لەو بارەیەوە وتی"هه‌تا ئێستا ئەو کۆماپانیایانە ئەو باسەیان نەوروژاندووە،
ئه‌و دادگایه‌ش سه‌رینه‌گرتووه، چونکه 20ی مانگه ئینجا وه‌کو بڕیار چی ده‌ده‌ن
و چی ناده‌ن، من پێشبینی ده‌که‌م ئه‌م بابه‌ته دواده‌خرێت، چونکه دادگا هه‌ندێک ڕێڕه‌وی
خۆی هه‌یه و پارێزه‌ری ئه‌وان دەرفەتیان هه‌بێت تاوەکو به‌رگری له‌خۆیان بکه‌ن".
ناوبراو جەستی کردەوە، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە دادگایی کردنەکە ئامادە
نابێت، چونکە ئه‌وان (حکومەتی عێراق) سکاڵایان له‌ئێمه نه‌کردووه وه‌کو حکومه‌تی
هه‌رێم، به‌ڵکو سکاڵایان له کۆمپانیا کردووه، واته نه ئێمه و نه نوێنه‌ری ئێمه
ئاماده نابێت، چونکه ئێمه نوێنه‌ری کۆمپانیا نیین، به‌ڵام ئه‌وان سکاڵایان له
کۆمپانیاکان کردووه".
کەمال محەمەد راشیگەیاند "من پێشبینی ناکه‌م بەغداد
هێز به‌کاربهێنێت، چونکه یه‌که‌م، ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێکی هه‌ستیاره، دووه‌م، عێراق
ئاگاداری مامه‌ڵه‌ی نه‌وته له هه‌رێم، واته عێراق ئاگای له‌و بابه‌ته هه‌یه
که نه‌وت ده‌رده‌هێنرێت و ده‌چێت بۆ بازاڕه‌کان، وه بڕ و نرخ و ئه‌وانه، ئێمه
کۆمپانیای دیلۆت سه‌رپه‌رشتی هه‌موو نه‌وتی هه‌رێم هه‌ر سێ مانگ جارێک ڕاپۆرت ده‌ده‌ن،
پێموابێت ئه‌و ڕاپۆرته بۆ عێراقیش ده‌چێت چونکه دیلۆت کۆمپانیایه‌ک وردبینی و
چاودێریه هه‌موو داتا‌کان به‌وردی بڵاوده‌کاته‌وه. ”
وتیشی "هه‌ر کەس و لایەنێك بڵێت ئاگاداری
داتاکانی نەوت نیم یان شه‌فاف نییه، ده‌بێت وه‌ڵامێکی ته‌واوی نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ئاگاداریش نه‌بێت ده‌توانێت داوابکات ئێمه وه‌کو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان
ده‌توانین ڕاپۆرتی پێویستی رادەست بکەین، هەرچەندە ئه‌و ڕاپۆرته ئاراستەی بۆ هه‌موولایه‌ک
کراوە کە ورده‌کاری ته‌واو له‌سه‌ر بابه‌تی نه‌وت و غاز. ”
لە بارەی دادگاییکردنەکەش، رایگەیاند "نابێت
دادگایه‌ک ئیشوکاری شتێکی تر هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بوو
پێویسته دادگای هه‌رێم ئه‌وه بکات ئه‌گه‌ر شتێکی واهه‌بێت نه‌ک دادگای لایه‌نێکی
تر ئه‌م یاسایه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. "