عەفرین.. زرێپۆشێکی تورکی سەری هاوڵاتییەکی کورد لە لاشەکەی جیا دەکاتەوە

زرێپۆشێکی تورکی لە شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، هاوڵاتییەکی کورد دەکات بەژێرەوە و سەری لە لاشەکەی جیا دەکاتەوە. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، هاووڵاتییەکی مەدەنی کورد بەناوی (رەشید مەحک) ناسراو بە (ئەبو سوبحی)، کە خەڵکی گوندی حاج خەلیل لە قەزای راجووە، لەلایەن زرێپۆشێکی هێزەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بەسەریدا کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

هەروەها سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند" ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی تورکیا بەسەر سەنتەری ناحیەی راجۆ لە گوندەکانی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان رۆیشتووە، کە ئۆتۆمبێلەکە هاوڵاتییەک دەشێلێت و بووەتە هۆی جیابوونەوەی سەری لە تەرمەکەی و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە". 


PM:06:23:20/06/2022