شیر لە نەخۆشی دڵ دەتپارێزێت

توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی دەریدەخات كە خواردنەوەی نیو لیتر شیر لە ڕۆژێكدا پیاوان لە نەخۆشیەكانی شەكرە و دڵ دەپارێزێت.
ئەو توێژینەوەیە كە چەند پزیشكێكی بەریتانی لە زانكۆی وێلز ئەنجامیانداوە، باس لەوە دەكەن كە خواردنەوەی شیرەمەنییەكان بە گشتی شیر بە تایبەتی، پیاوان لە هۆكارەكانی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە و دڵ دەپارێزێت.
توێژینەوەكە ماوەی بیست ساڵی خیاندووە دوو هەزار و سێ سەد و حەفتاو پێنج پیاو بەشداریان تێدا كردووە، كە تەمەنیان لە نێوان چل و پێنج بۆ پەنجا و چوار ساڵیدا بووە.
ئەو كەسانەی بەشداری توێژینەوەكەیان كردووە و ڕۆژانە شیرەمەنیەكانیان خواردووە، بە ڕێژەی %50 لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە و دڵ بەدوور بوون.



PM:03:54:03/08/2014