دوو بڕیاری نوێ لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە سەبارەت بە بەنزین

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا رۆژانە سێ تا سێ ملیۆن و نیو  لیتر بەنزین دابین بكرێت بە كوالێتی و مواسەفاتێكی باش.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارو راسپاردەكانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتیەكان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد و بڕیاردرا رۆژانە سێ تا سێ ملیۆن و نیو  لیتر بەنزین دابین بكرێت بە كوالێتی و مواسەفاتێكی باش.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، تەوەرێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پاڵپشتیكردنی كەرتی گواستنەوەی گشتی بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەت بەنرخێكی پاڵپشتیكراو بەردەوام دەبێت بۆ دابینكردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناریی. 
  



PM:08:56:21/06/2022