مووشەكێك لە قەزای شێخان كەوتەوە


ئەمشەو مووشەكێك لە گەڕەكی سمریتی سەنتەری قەزای شێخان كەوتە خوارەوە، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتەوە. 
 
سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی شێخان بە (رووداو)ی راگەیاندووە، مووشەكەكە نزیك ١٠٠ مەتر لە ماڵەكان كەوتە خوارەوە و زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، مووشەكەكەش لە باشووری شارەكەوە ئاراستە كراوە.

لە ماوەی ئەمساڵدا چەندینجار موشەك ئاڕاستەی شاری هەولێر كراوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.



PM:11:49:21/06/2022