ھاوڵاتیەكی كورد لە ئیتاڵیا گیانی لەدەستدا

سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایدەگەیەنێت" هاوڵاتییەکی کورد لە وڵاتی ئیتاڵیا دوای ٢١ ساڵ پەنابەری و چاوەروانیكردنی بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری، پاش چەند ڕۆژێك دوای وەر گرتنی ئیقامە گیانی لەدەستدا". 

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" شڤان عومەر ئیبراھیم ھاوڵاتیەكی خەڵكی شاری زاخۆیە لە ئیتالیا بەھۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا، دوای دۆزینەوەی تەرمەكەی لە یەكێك لە پاركەكانی شاری ڕۆما ڕەوانەی پزیشكی دادی ئەو شارە كراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە وتەی خێزانەكەی ڕۆژێك پێش گیان لەدەستدانی پەیوەندی بە خێزانەكەیەوە كردووە و پێی ڕاگەیاندوە كە دەگەرێتەوە بۆ كوردستان، بەڵام مەرگی لە ناكاو ڕێگەی پێنەدا بگەرێتەوە.


PM:10:32:23/06/2022