وتەبێژی (یەپەگە) زانیاری مەترسیدار لەسەر دۆخی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات

‌پۆلآ جان، فۆتۆ چەترپریس
 وتەبێژی ‌هێزەکانی پاراستنی گەل پۆڵات جان دەڵێت"  چەندین پێشمەرگە لەبەرەی شەری سەنگال لەگەڵ ئێمەدان تەنانەت فیشەكیان پێنیە، گەلۆ عەیب نیە پێشمەرگەیەك خاكی كوردستان دەپارێزێت و لە سەنگەرەكانی پێشەوەری بەرگریدایە  فیشەكی پێنەبێت".
 پۆڵان جان دوێنێ ٣ی ئاب رایگەیاند " نازانین بڕیاری فەرمانداری هێزەكانی پێشمەرگە لەدەڤەری شەنگال و زومار چیە، بەڵام ئەوەندەی ئێمە دەیزانین زۆر پێشمەرگە بۆ ئەوەی هیچ فەرمانێكیان پێبگات جێگاكانی خۆیان بەجێهێشتوە، ئەگەر تەكتیكی بوایە دەبوو فەرماندەكانیان ئاگاداریان بكردنایەتەوە كە بكشێنەوە، دەكرێت هەندێك جار لەبەرامبەر دوژمن بۆشاییان بۆ دروست بكەن تا بێنە پێشەوە و دوایی هێرشیان بكرێتە سەر، بەڵام ئەگەر شارێكیان بۆ چۆڵ بكەن و ئەوانیش بێن و خەڵكەكەی بكوژن ئەوە چی تەكتیكێكە ئێمەش نایزانین".
ئەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگە ئاودیوی رۆژئاوا بوون.
لەسەر بەشداریکردنی ئەوان لە بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانەی داعش و هاتنە دیوی عێراقەوە، وتەبێژی یەکینەکان بە ماڵپەڕی چەتر پرێسی راگەیاند وتی" ئێمە بە ڕێكەوتنێك هاتوینەتە باشووری كوردستان و بێ ڕێكەوتن و تەنسیق ئەو كارە ناكرێت، ئەگەر جەبار یاورە ئاگاداری هاتنی ئێمە نیە با بێت پێشمەرگەكانی كۆبكاتەوە و ناوچەكانی شنگال و ڕەبیعە و زومار و دەوروبەریان لە چەتەكانی داعش بپارێزێت".
ئەو دەڵێت هاتنی ئێمە هاوکات جگە بەپێی رێککەوتنە،  لەسەر دواوی ئێزیدیەکانیشە کەکەوتنە بەکوشتن و بڕی داعش.



AM:10:37:04/08/2014