لە ئەنجامی کوژرانی سەربازێکی وڵاتی تورکیا، ئەنقەرە ده‌روازەیەکی سنوری لە نێوان هه‌رێم و باكوری كوردستان داخست.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیکی پەکەکە له لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ تورکیا ده‌روازه‌ی سنوری سه‌رزێرێی نێوان هه‌رێمی كوردستان و باكوری كوردستانی بە رووی هاتووچۆی بازرگانى و هاوڵاتیانى هەردوولادا داخست".
سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشکرد" هۆکاری داخستنى دەروازەکە پەیوەندی بە کوشتنى سەربازێکى تورکیاوە هەیە، کە لە نزیک دەروازەکە لەلایەن گەریلاکانى پەکەکەوە کوژراوە".
ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێڕێ دەکەوێتە نێوان باکور و باشووری کوردستان لە سنووری ناحیه‌ی كانی ماسێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی.