دوای بڵاوکردنەوەی خشتەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی هەرێم گۆڕانكاری لە لیستەکەدا كرد و خانەنشینانی پێشمەرگەشی بۆ زیاد کرد، کە بڕیارە لە ڕۆژی پێجشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەکەیان پێ بدرێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی (٦)ی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دامەزراوەكانی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەكە بێت، بڕیارە لە ماوەی یەك هەفتەدا مووچە دابەش دەكرێت، بەڵام لە لیستەکەدا مووچەی خانەنشینانی سەربازی (پێشمەرگە)ی تێدا نەبوو.
هاوکات دواتر دارایی هەرێم گۆڕانكاری لە خشتەکەدا كرد و مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەشی بۆ لیستەکە زیادكرد و بڕیار درا لەگەڵ هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم لە ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی تەموزی ٢٠٢٢ مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەش خەرج بکرێت.
خشتەی نوێی دابەشکردنی مووچە بەمشێوەیەیە: