"لە سلێمانی بەرزترین ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە"

سەرپەرشتیاری تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتییانی سنورەکە دادات و دەڵێت" بەرزترین ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە". 

هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی کەمێک پێش ئێستا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد" لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری ڕابردوودا لە کۆی (٤٠٩) پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (١٠٩) حاڵەتیان پۆزەتیف بووە". 


ڕوونیشیکردەوە، ئەوەش لە ماوەی ڕابردوودا بەرزترین ڕێژەی تووشبوونە بە کۆرۆنا لە سلێمانی.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، لە (٢٤) کاتژمێری رابردودا، (٥٠٧) حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و (٩٠) توشبوو چاکبونەتەوە، هیچ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لەوماوەیەدا تۆمارنەکراوە.


PM:03:47:01/07/2022