گۆرانیبێژی دیاری کورد نازدار جزیری نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە و بۆتە جێی سەرنجی هەوادارەکانی.
نازدار جزیری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی.
نازدار له ساڵی ١٩٨٧ له جزیرهی بۆتان له باکووری کوردستان له دایکبووه له تەمەنی شهش ساڵییهوه لهگهڵ خێزانهکهیدا ڕووی لە وڵاتی ئهڵمانیا کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچێکە بە ناوی (کانی).