"پێشمەرگە گەیشتە شەنگال‌و چەند گەڕەكی كۆنترۆڵ كرد"
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "ھێزی پێشمه‌رگه گه‌یشته شنگال و چه‌كدارانی داعش تێكشكێندران و ژماره‌یه‌كی زۆری كوژراوی چه‌كداره‌كانیش جێماون".
عه‌مید ھه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "له‌ئێستادا زۆرینه‌ی گونده‌كانی شنگال و زومار له ده‌ست ھێزی پێشمه‌رگه‌دان و به‌رده‌وام له پێشڕه‌ویدان و هێزه‌كانمان گه‌یشتوونه‌ته ده‌روازه‌ی شنگال و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانیش ته‌رمه‌كانیان جێماون كه زیاتره له 40 كوژراو ده‌بن."
عه‌مید ھه‌ڵگورد حیكمه‌ت له لیدوانێكدار بۆ ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی، وتی: "ھه‌ر له سه‌رتاوه ھێزی پێشمه‌رگه له چیای شنگال ھه‌بوو، له ئێستاشدا ھه‌ر له‌وێ ماون."
وتیشی: "ھێزی پێشمه‌رگه ناحیه‌ی سنونێشیان كۆنترۆڵ كردووه و له ئێستادا له ده‌ست ھێزی پێشمه‌رگه‌دایه و پێشڕه‌وییش به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه به‌رده‌وامه."
ھێزەکانی پێشمەرگە توانیویانە لەچەندین لاوە ھێرشێکی بەرفراوان بکەنە سەر قەزای شەنگال و لەدەستپێکدا، سێ گەڕەکیان بەتەواوی لەتیرۆریستانی داعش پاککردۆتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ڕوونکردەوە، ھێزەکانی پێشمەرگە ھەموو ئەو چەکە قورسانەیان پێیە کە لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتنە ھەرێمی کوردستان.
PM:08:26:04/08/2014