وێنە.. هەدەپە پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە ئەنقەرە دەبەستێت

پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئەنقەرە بە بەڕێوەدەچێت وجگە لە  ئاڵای پارتەکە خۆی ئاڵای کوردستانیش لە هۆڵەکەدا بەرز ڕاگیراوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە ٣ی حوزەیران، ناوەندی راگەیاندنی هەدەپە ڕایگەیاند، ٥٠ هەزار ئەندام و لایەنگرانی پارتەکە و ٤٠٠رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و ١٠٠ نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشداری لە کۆنگرەکەدا دەکەن، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی (سپی) میدیای ڕاگەیاند، "شاندی چەند لایەن و دامەزراوەیەک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی هەدەپە هاتوونەتە ئەنقەرە، لەوانە یەکێتی پەرلەمانتاران، حزبی زەحمەتکێشان، بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان".

وتیشی "بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی هەدەپە جگە لە هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە، دەبێ %٥٠ی  ئەندامانی سەرکردایەتی پارتەکە بگۆڕدرێن، هەروەها ڤاسی ئەوەشی کردووە، جگە لە ئاڵا و درووشمەکانی ئەو پارتە ئاڵای کوردستان لەنێو هۆڵی کۆنگرە بەرز کراوەتەوە".



AM:10:33:03/07/2022