هۆکاری گۆڕینی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم ئاشکرا دەکرێت

عەبدولڕەحمان ساڵح،  بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی بە هۆی خانە نشین بوونییەوە دەگۆڕ درێت و د. ماکوان جەمیل بەڕێوەبەری باجی خانوبەرە، لە شوێنی ناو براو دەست بەکار دەبێ.

بەپێی ئەوزانیارییانەی ئەمڕۆ ٣ی تەمووز، دەست ماڵپەڕی سپی کەوتووە، هۆکاری گۆڕینی عەبولڕەحمان ساڵح، پەیوەندی بە خانە نشین بوونی ناو براو هەیە، و دەبوایە سێ ساڵ لەمەو بەر خانە نشین بکرایە، واتا ماوەی سێ ساڵە خزمەتی بۆ درێژ کرایەوە، بەڵام ئەمساڵ بەتەواوی بڕیاری خانە نشین بوونی جێبەجێکراو لە شوێنی ناو براو دکتۆر ماکوان جەمیل دانرا.

بەپیی یاسای خانە نشینی عێراقی، ئەمساڵ فەرمانبەرانی  لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٩ خانە نشین دەبن چوونکە تەمەنیان دەبێتە ٦٣ ساڵ، هەروەها بەپیی یاساش ساڵانە خانە نشینی فەرمانبەران لە بەرواری ١ تەمووز دەستپێدەکات.



AM:10:57:03/07/2022