وەزیری پەروەردە لە سەر گۆڕینی وانەی پەروەردەی ئیسلامی ڕوونکردنەوە دەدات

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر وانەی پەروەردەی ئیسلامیی لە  قوتابخانەکاندا روونكردنەوەی دا.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەسەر ئەو هەڵایەی حیزبە ئیسلامییەكان لە سەر وانەی پەروەردەی ئیسلامیی دروستیانكردووە روونكردنەوەی دا و دەڵێتت، "یەك واژۆی من بۆ گۆڕینی پەروەردەی ئیسلامی و نەخوێندنی نییە، ئەوەی بەڵگەی هەیە با بڵاوی بكاتەوە و لە حزبە ئیسلامییەكان كەس بە نوێنەری ئاینی ئیسلام نازانم و داواكارم داواكاری گشتی لەسەر گۆڕینی پرۆگرامی پەروەردەی ئیسلامی بێتە سەرهێڵ.

ئەم روونكردنەوەیەی وەزیری پەروەردە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێكە حیزبە ئیسلامییەكان هەڵایەكیان دەروستكردووە، گوایە وەزارەتی پەروەردە خوازیاری گۆڕینی پرۆگرامەكانی پەروەردەی ئیسلامییە.

ناو براو ئاشكراشیكرد ئێمە تەنها دیزاینمان گۆڕیوە نەك ناوەڕۆك.

PM:02:07:04/07/2022