د.هێرش حەیدەر سەرپەرشتیارى
تیمی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە ٤ حوزەیران ڕایگەیاند،
"ڕێژەی مردن لە جیهاندا زیادیکردووە، بەڵام خۆشبەختانە ڕێژەکە لە کوردستان لە
نزمترین ئاستدایە ، ڕێژەی داغڵ بوونی نەخۆش زۆر لە %١ کەمترە".
دەقى بڵاوکراوەکەی سەرپەرشتیارى تیمی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە
پارێزگای سلێمانی بەم شێوەیەی خوارەوە هاتووە:
*لە ئێستادا لە هەمان شەپۆلی
ئۆمیکرۆنداین چەند گۆڕانکاریەکی کەم لە ڤایرۆسەکەدا ڕوویداوە.
*جیاوازی ئەم شەپۆلەی ئۆمیکرۆن Ba5,Ba4 لەگەڵ Ba2ی دوو مانگی ڕابردوو تەنها
لە خێرایی بڵاوبوونەوەکەیدایە، بەڕێژەی %30 خێراتر بڵاودەبێتەوە.
*ڕێژەی مردن لە جیهاندا
زیادیکردووە، بەڵام خۆشبەختانە ڕێژەکە لە کوردستان لە نزمترین ئاستدایە ، ڕێژەی
داغڵ بوونی نەخۆش زۆر لە %1 کەمترە.
نیشانەکانی بریتین لە:
لەرزوتا، قوڕگ ئێشە، گیان داهێزران، سەرئێشە، هەڵامەت، دەنگ گۆڕان، بێهێزیەکی
زۆر.
شایەنی باسە نەمانی تام و بۆن زۆر کەمترە و بە ڕێژەیەکی زۆر کەم سکچوونی لەگەڵە.
ماوەی حەوت ڕۆژ کەمتر دەخایەنێت.
لە کاتی بونی نیشانەدا سەردانی پزیشکی پسپۆر
بکە بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستت بۆ دابنێ لەگەڵ ڕێنمای پێویستدا و دوربی لە چارەسەری
نا زانستی
باشترین چارەسەر خۆپارێزییەلەگەڵ کردنی ڤاکسین.