حکومەتی هەرێم لەسەر کچە مۆدێلەکان رایی خۆی راگەیاند

وتەبێژی حکومەتی هەرێم له‌باره‌ى كچه‌ مۆدێله‌كانه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت" هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر كارى مۆدێل له‌ هه‌رێم نانێردرێته‌وه‌ وڵاتى خۆى". 

جوتیار عادل وتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بە میدیای پارتی راگەیاند" ئەرکی حکوومەت پاراستنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و سیستەم و ئادابی گشتییە، بۆ بابەتی كچە مۆدێلەكان ئێمە لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە دەكەین و رێگە نادەین شیرازەی كۆمەڵگە تێك بدرێ".

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەوەشی خستەڕوو، یاسای دیجیتاڵ میدیا لە هەرێم نییە، تەنها یاسای سزاکان هەیە، بۆیە ئێمە بەپێی یاسا كار دەكەین و رێگە بە كاری نایاسایی نادەین. 

جووتیار عادل، لەبارەی رێكخستنەوەی كاری كچە مۆدێلەكان یان دەنگۆی رەوانەكردنەوەی هەندێك لەوانە بۆ ئەو وڵاتەی لێیەوە هاتوون جەختیکردەوە، حکوومەت رێز لە هەموو پیشەیەک دەگرێت، بەڵام بەپێی یاسا پێویستە ئەو كارە رێک بخرێت و بەرژەوەندی گشتی و ئازادی تاک و کۆمەڵگە رەچاو بكرێت، ئێمە هیچ كەسێكمان بۆ وڵاتی خۆی رەوانە نەكردووەتەوە. 


PM:02:25:05/07/2022