"پەتا بەر بڵاوەکەی منداڵان توشیدەبن کۆرۆنایە"

بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى منداڵانى سلێمانى ئاماژەی بەوە کرد، بەشى زۆرى ئەو منداڵانەى تووشى تای بەرزو قوڕگ ئێشە و سەرئێشە بوون، توشبووى کۆرۆنان. 

پشدەر عبدالـلە  لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ ٥ی حوزەیران، ڕایگەیاند "لە ئێستادا پەتایەک لەناو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە کە بە تای بەرزو قوڕگ ئێشە و سەرئێشە و بەشێکیان لووت تەڕییان هەیە ئەناسرێتەوە، بەشێکی زۆری ئەوانە تووشبووی کۆڕۆنان".

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەری نەخۆش خانەی منداڵانی سلێمانی بەم شێوەیە هاتووە:

لە ئێستادا پەتایەک لەناو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە کە بە تای بەرزو قوڕگ ئێشە و سەرئێشە و بەشێکیان لووت تەڕییان هەیە ئەناسرێتەوە

ماوەی دوو هەفتە پێش ئێستا بڵاومان کردەوە کە کۆڕۆنا لەبەرزبوونەوەدایە لەناو منداڵاندا بۆیە بەشێکی زۆری ئەوانە تووشبووی کۆڕۆنان

لەماوەی دوو ڕۆژدا لەدوای وەرگرتنی چارەسەر باروودۆخیان باش ئەبێت

تکایە سەرووی دوانزە ساڵ خۆیان بکووتن و هەموو تەمەنەکانیش پابەندی خۆپارێزی بن

پێویست بە ترس و دڵە ڕاوکێ ناکات، پێویست ناکات چارەسەری زۆر بەکاربهێنرێت چونکە کۆڕۆناش ڤایرۆسە و لەگەڵ تەواوبوونی سووڕەکەیدا باش ئەبێت

لەم کاتانەدا سەردانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و نەخۆشخانەی منداڵان بکەن

١-تای بەرز

٢-هۆشی  باش نەبێت

٣-ڕشانەوەی هەبێت

٤-خواردنی بۆ نەخورێت

٥-ووشک بوونەوەی هەبێت

٦-گەشکەی هەبێت

بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک

دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل 

پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان. 

 



PM:05:16:05/07/2022