حکومەت کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای راگەیاند

 فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند " وەزارەتی کارەبا رۆژانە ١٦ کاتژمێر و نیو کارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت."

لە راگەیەندراوێکدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەڵێت " سێکتەری کارەبا، لە رێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە توانیویه‌تی بڕێکی زۆر گازوایل بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین بکات."

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری راشیگه‌یاند" بەپێی داتاکانی وەزارەتی کارەبا، حکومەتی هەرێم رۆژانە 16 کاتژمێر و نیو کارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هاتووشە" بەشێوەیەکی گشتی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا ٧٩٢ ملیۆن و ٦٥٥ هەزار و ٨٥٥ لیتر گازوایل بۆ وێستگەکانی کارەبا، به‌ بەهای ٤٦٩ ملیار دینار تەرخانکراوە".



AM:01:28:08/07/2022