منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵان له‌ ڕووبارێکی نزیك قه‌ڵادزێ خنکا

ئێوارە ئەمڕۆ هەینی ٨ی تەموزی ٢٠٢٢ منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان لە ڕووبارێکی نزیک قەڵادزێ خنکا، لە ئێستاشدا پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێک بەناوی (ل . م . ع) رەگەزی نێر، تەمەن پێنج ساڵان، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، کە بەوتەی کەسوکاری لە رووبارێکی نزیک سنوورەکە خنکاوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئاگادارکردنەوەیان هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست، دوای پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت لەناو ئاودا خنکاوە و پاش گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە. 


PM:06:23:08/07/2022