لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕێگا لە ئەدهەم بارزانی و خیزانەکەی دەگیرێت بگەڕێنەوە کوردستان

لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕێگە نەدرا ئەدهەم بارزانی و خیزانەکەی و پاسەوانەکانی کە ١٤ کەس بوون بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.



بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست لۆ ەری سپی کەوتووە، ئەدهەم بارزانی، ئامۆزای مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەگەشتیاری لە ٥ی حوزیرانەوە بە گەشتێك جۆتە وڵاتی ئێرانەو ویستویەتی لە عارفەدا بگەڕێتەوە هەولێر، بەڵام لە خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران داوایان لیکردووە وەک خەڵکیکی ئاسایی بە کۆنترۆڵدا بروات، ئەمیش نیگەران بووەو، پاسەوانەکانی دەروازەکە پێیان راگەیاندووە کە لەسەرەوە فەرمانیان پێکراوە، ئەمیش ئەو رێوشوێنەی دەروازەکەی پێ قبوڵنەکراوەو گەراوەتەوە رۆژهەلاتی کوردستان.


پێشتر هەر کاتیک ئەدەهەم بارزانی سەفەری کردبێت و گەرابیتەوە وەک بەرپرسە باڵاکانی پارتی دەروازەکان بۆیان خراوەتە سەر پشت، بەڵام ئەمجارە وەک کەسێکی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ کردووە.

 

دوای ئەو مشتومڕە لەگەل دەروازەکە، کەژاوەکەی ئەدهەم بارزانی کە سێ ئۆتۆمبیل بوون گەڕاونەتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان.

ئەدهەم بارزانی ئامۆزای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیەو ساڵی ٢٠٢٠ دەستی لە ئەندامێتی سەرکردایەتی پارتی کشاندەوەو ئەم چەند ساڵە وەک کەسێکێ ئۆپۆزسیۆن دەرکەوت و  دژی لەشکرکێشیەکانی تورکیا وەستایەوە.



PM:08:03:08/07/2022