گۆرانیبێژی لاوی شاری سلێمانی دیلان هونەر، نوێترین بهرههمی خۆی بهشێوهی ڤیدیۆ کلیپ، له پێگهی تایبهتی خۆی له تۆڕی کۆمەڵاتی یوتوب، بە ناونیشانی (بۆچیمە)، وەكو جەژنانە بۆ بینەرەکانی بڵاوکردەوە.
بەرهەمی (بۆچیمە) نوێترین کاری هونەری هونهرمهندی لاو (دیلان هونەر)ە، کە تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن مازیار فایەق نوسراوە، ئاریاس جەڤان ئاوازەكەی بۆ داناوە، لە دەرهێنانی ئارام سەردارە.
ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە
دیلان هونەر، لە ساڵی (١٩٩٣) لە سلێمانی لە دایکبووە و پەیمانگهی کۆمپیوتەری تەواو کردووە، لە ساڵی (٢٠٠٩) بۆ یەكەم جار لە فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەكان بەشداری كردووە، دواتریش دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، گۆرانی چەند هونەرمەندێکی کۆنی وتۆتەوە، خاوەنی چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، لە ئێستاشدا بەشێوەی لایڤ میوزیک لە کاری هونەری بەردەوامە.