ئەو بڕە پارەیە ئاشكرا دەكرێت كە بۆ كەرتی تەندروستی تەرخانكراوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، مانگانە 23 ملیار و 450 ملیۆن و 236 هەزار و 290 دینار بۆ بواری تەندروستی تەرخانكراوە و زیاتر لە 13 ملیار دیناریش بۆ دابینكردنی خواردنی نەخۆشخانەكان بووە.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم، ئەمڕۆ یەكشەممە ١٠-٧-٢٠٢٢ بڵاویكردەوە، كابینەی نۆیەم گرنگییەكی تایبەتی بە بواری تەندروستی هاوڵاتیان و كەرتی تەندروستی هەرێمی كوردستان داوە، لەو چوارچێوەیەشدا مانگانە 23 ملیار و 450 ملیۆن و 236 هەزار و 290 دیناری بۆ ئەو بوارە خەرجكردووە".


هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "لە بواری پێداویستی دەرمان و پێداویستی پزیشكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان مانگانە بڕی 13 ملیار و 750ملیۆن دیناری خەرج كردوە

ئاماژەی بەوەشكردوە،" لە بواری پێداویستی دەرمان و پێداویستی پزیشكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان مانگانە بڕی 13 ملیار و 750ملیۆن دیناری خەرج كردوە و لە بواری دابین كردنی خۆراك بۆ نەخۆشخانەكانیش، بڕی چوار ملیار و 892 ملیۆن و 739 هەزار و 450 دیناری تەرخانكردوە".

هەروەها بۆ پاكردنەوە و خاوێن راگرتنی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكان مانگانە یەك ملیار و 448 ملیۆن و 840 هەزار و 190 دینار خەرجكراوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشكراشیكردوە "بۆ پاكردنەوە و خاوێن راگرتنی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكان مانگانە یەك ملیار و 448 ملیۆن و 840 هەزار و 190 دینار و یەك ملیار و 712 ملیۆن و 258هەزار و 650 دیناری بۆ سازدانەوە و 580 ملیۆن بۆ سوتەمەنی و یەك ملیار و 66 ملیۆن و 398 هەزار دیناری بۆ بەدەل عیادە خەرج كردوە".




 



PM:08:10:10/07/2022