لە ٢٤ کاتژمێردا ١٩٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا بڵاو کرایەوە و تێیدا هاتووە،  ١٩٢ حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

سامان شێخ لەتیف لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، "لە ٢٤ سەعاتی رابردودا ٣٨٥ پشکنینی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراوە کە لەو ژمارەیە ئەنجامی ١٩٢ یان ئەرێنی و ١٩٣ پشکنینیش نەرێنی بووە".

باسی ئەوەشی کردووە، ئامارەکانی توشبون بە کۆرۆنا لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان  و عێراقیش بەرزبونەتەوە.



PM:01:32:11/07/2022