هه‌رچه‌نده هه‌ندێک میدیای حیزبی بڵاویان کرده‌وه که پێشمه‌رگه چۆته چه‌ند گه‌ره‌کێکی نێو موسڵه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ک رایگه‌یاند "ئه‌و هه‌و‌اڵانه راست نین".
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌و ده‌ڤه‌ره به سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌و زانیاریانه دوورن له راستیه‌وه که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن پێشمه‌رگه چووبێته ناو شاری موسڵه‌وه، چونکه پرۆسه‌یه‌کی وا گه‌وره پێویستی به‌دیراسه‌و دابینی کردنی ته‌قه‌مه‌نی پێویسته، هه‌روه‌ها ئاسان نییه سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌یدانی بڕیاربدات که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر شاری موسڵ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه کرد که بڕیارێکی وا قورس پێوسته سه‌رۆکی هه‌رێم و له‌ئاستی به‌رزدا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، له ئێستاشدا هیچ بڕیارێکی له‌و چه‌شنه نییه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی پرسی کۆترۆڵکردنه‌وه‌ی شه‌نگال و مه‌سه‌له‌ی ئاواره‌کان له پێشینه‌ی هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌ته.