دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر قاسمی سلێمانی دێته سلێمانی و له‌گه‌ڵ شیخ جه‌عفه‌ر فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی کۆده‌بیته‌وه به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی کردنی سه‌ربازی و ئه‌منی له ده‌وروبه‌ری سلێمان به‌ک و دووزخورماتوو، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و گه‌وره به‌رپرسه‌ی ئێران ده‌یه‌وێت، یه‌کێتی رازی نابێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌ته قاسمی سلێمانی هاتۆته کوردستان و له‌نزیکه‌وه به‌رپرسانی یه‌کیتی و شێخ جه‌عفه‌ری وه‌ک سه‌رکرده‌ی سه‌ربازی پێششمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی بینیوه‌و داوای لێکردووه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تورکمانه شیعه‌کان و ئه‌و هێزانه‌ی له ئێرانه‌وه هێناویانه شه‌ڕی داعش له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان بکه‌ن، به‌ڵام شێخ جه‌عفه‌ر ره‌تیکردۆته‌وه‌و ته‌نها هه‌ر هێنده‌ی پێ وتووه که ئاماده‌ین له‌دواوه به چه‌کی قورس پشتگیریتان بکه‌ین، هه‌روه‌ها شیخ جه‌عفه‌ر پێی ده‌ڵێت " سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌رکرده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانه ده‌بێت ئه‌و ره‌زامه‌ند بێت".
سلێمانی دوای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه له گه‌ڵ یه‌کێتی ده‌چێته هه‌ولیر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی و بارزانی کۆده‌بیته‌وه‌و رێکده‌که‌ون له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و ئه‌منی و کاری هاوبه‌ش.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باس له‌وه ده‌کات که هه‌ر ئه‌م رێککه‌وتنه‌شه که هێڵی سه‌ربازیی نێوان به‌غداو هه‌ولێر گه‌رم ده‌کات و ته‌نسیقی سه‌ربازی ده‌گاته ئاستێک له‌رووی مه‌یدانیه‌وه فرۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق هه‌ماهه‌نگی بکه‌ن له لێدانی بنکه‌کا‌نی داعشدا.