بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو تونێلی پێشڕەو لە شاری سلێمانی، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دابخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا شۆفێران و هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، شه‌ممه له كاتژمێر ٨ی به‌یانی تاوه‌كو كاتژمێر ٢ی دوانیوه‌ڕۆ و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، له كاتژمێر ٩ی به‌یانی تاوه‌كو كاتژمێر ٢ی دوانیوه‌ڕۆ تونێلی پێشڕه‌و داده‌خرێت.
هاتوچۆی سلێمانی لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا داوا له شۆفێران ده‌كات، كه له‌و ماوه‌یه‌دا ڕێگه‌ی سه‌رچیای ئه‌زمەڕ به‌كاربێنن.