وەزیری پەروەردە سەبارەت بە دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن روونكردنەوە دەدات


وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەوان بڕیار دەدەن كەی قوتابخانە دەكرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دامەزراوەیان هەبێت و دیراسە دەكەن.   

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە كۆمێنتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك سەبارەت بە دواخستنی دەستپێكردنەوەی خوێندن ڕایگەیاند " هێشتا ١٢ ڕۆژە مامۆستا لە پشوودایە بۆ ئەوەندە بووە بە خەم كەی قوتابخانە دەكرێتەوە؟ چۆن مانگی ٩ گەرمە، مانگی ٥ و ٦یش ھەر گەرمە"، ئالان حەمەسەعید ئاماژەی بەوەكردووە، "ئێمە بڕیاردەدەین كەی قوتابخانە دەكرێتەوە."   

بڕیارە سەرەتای مانگی ئەیلول دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكرێنەوە، بەڵام پێشتر یەكێتی مامۆستایانی كوردستان داوایكرد، بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرما دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دوابخرێت.   



PM:11:14:14/07/2022