پێشبینی نوێ لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ڕاگەیەندرا

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایگەیاند "پلەکانی گەرما بە جێگیری و بە بەرزی دەمێنێتەوە و بەرزترین پلەی گەرما ٤٥ پلە دەبێت".

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "پێشبینی دەکرێت سبەی دووشەممە ئاسمانی ھەرێم ساماڵ بێت و لە ناوچە شاخاوییەکاندا کەمێک پەڵە ھەور بێت، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری گەرمای بەتین و گراوی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە".  

 

دەشڵێت "پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت، ( سلێمانی ٤٤ بە ٢٩، ھەولێر ٤٥ بە ٣٢ پلە، دھۆک ٤٣ بە ٢٨ پلە، ھەڵەبجە ٤٥ بە ٢٨ پلە، کەرکوک ٤٦ بە ٣٣ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٨ بە ٣٢ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٤ بە ٢٨ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٣ بە ٢٧ پلە دەبێت".  



PM:02:19:17/07/2022