بڕیاری هەڵگرتنی گومرگ لەسەر بەشێک لە بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان درێژکرایەوە

بە مەبەستی رێگریکردن لە گرانبوونی نرخی بەرهەمە خۆراکییەکان، حکومەتی هەرێم بڕیاریدا باجی گومرگ لەسەر بەشێک لە بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان تاوەکو ٣٠ی ئەیلوولی ئەمساڵ درێژبکرێتەوە. 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەپێی بڕیاری ژمارە ١٥٩ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ماوەی کارکردن بە بڕیاری ژمارە ١٤٠، کە تایبەت بوو بە هەڵگرتنی گومرگ لەسەر بەشێک لە بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان، تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ درێژکرایەوە". 
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاری هەڵگرتنی گومرگی (زەیتی گوڵەبەرۆژە، برنج، ئارد، چای رەش، شەکر، شیری منداڵان، پاقلەمەنی وشك، نۆك، نیسك، فاسۆلیا، لۆبیا، پاقلە، ماش و رۆنی بەستوی حەیوانی و رۆنی روەکی) دەگرێتەوە.


PM:03:34:17/07/2022