دەروازەی حاجی ئۆمەران ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە گەشتی وڵاتی ئێران دەکەن

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە گەشتی وڵاتی ئێران دەکەن و دەڵێت" تەنیا بە کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەتوانن گەشت بکەن". 

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتیان و گەشتیارانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە و دەڵێت" بەپێی رێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنها بە پێدانی کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا (ڤیزە کارت) کە پشتڕاستی دەکاتەوە ئەو کەسەی سەردان دەکات دوو ژەم ڤاکسینی وەرگرتووە و لە کاتی نەبوونی ڤیزە کارت پشت بە ئەنجامی پشکنینی (PCR)ی نەرێنی (نێگەتیف) لە ماوەی (۷۲) کاتژمێر دەبەسترێت". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

دەروازەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە گەشتیاران دەکەین بەبێ یەکێک لەو بەڵگەنامانەی باسکراون سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن، بۆ ئەوەی تووشی هیچ کێشە و گرفتێک و گەڕانەوە لەلایەن ئێرانەوە نەبن.


PM:03:36:18/07/2022