داعش ژنە رفێنراوەكان دەفرۆشێت

‌چەکدارانی داعش
رێکخراوی مانگی سووری عێراقی رایگەیاند:" داعش ئەو ژن و کچە ئێزدی و مەسیحیانەی کە دەستگیر کردبوون وەک کەنیزەک لە بازاڕێکی شاری موسڵ دەیان فرۆشێت".

محەمەد خوزاعی وتەبێژی مانگی سووری عێراقی دەڵێت:" ئەو ژنە تورکمانی شیعەو مەسیحی و ئێزیدیانەی کە داعش دەستگیری کردوون لە بازاردا دەیان فرۆشێت".

وتیشی:" لە شاری موسڵ و شەنگال و تەلەعفر بە سەدان ژنی تورکمانی شیعەو مەسیحی و ئێزیدی دەستگیرکراون و کراون بە کەنیزەک و دەفرۆشرێن ، کە ئەمەش تاونێکی گەورەیەو پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەری بەدەنگ بێت".



PM:04:36:06/08/2014