راگەیاندنی کۆبوونەوەکە: دژی هەموو جۆرە تیرۆریستێکین، نابێت دۆخێکی نوێ لەسەر زەوی لە سوریا بسەپێنریت

هەرچەندە تورکیا بۆ ئەوە چوو بوو بۆ لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ( روسیا، تورکیا، ئێران ) گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵبکەن تا دەستبکاتە بە هێرشەکەی کە چەند مانگێکە ئامادەکاری بۆ دەکرێت بکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان، بەلآم لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئەمڕۆ لە تاران ئەو تیشکەی بۆ هەڵنەکرا.

لە راگەیاندنی کۆتایی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی روسیا و ئێران و تورکیا کە ئەمرۆ سێ شەممە ١٩ ی تەموز لە تاران سازکراو ئەم سێ ولآتە بە وڵاتە زلهێزەکانی کۆبوونەوەکانی ئەستانە کە تایبەتە بە سوریا هەژمار دەکرێن، لەو راگەیاندنەدا هاتووە کە هەر کۆبوونەوەکە دژی هەموو جۆرە تیرۆریستێکن، بەلآم نابێت دۆخێکی نوێ لەسەر زەوی لە سوریا بە سەپێنرێت.( ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە نابێت هێرش بکرێتە سەر باکوری رۆژهەلآتی سوریا و نەخشەیەکەی سیاسی و سەربازی نوێ بسەپێنرێت).

ئەو راگەیاندنە کە لە ١٦ خاڵ پێکهاتووە لە زۆرێک لە خاڵەکانی جەخت لەسەر یەک پارچەیی خاکی سوریا دەکاتەوە.
لە یەکێک لە خاڵەکان کە تایبەتە بە چارەنووسی رۆژئاوای کوردستان، هاوتووە " تەواوی هەوڵەکان بۆ سەپاندنی راستیی گۆڕەپانی شەڕ بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و لەوانە پرسی نایاسایی خۆسه‌ری (ئۆتۆنۆمی) رەتکرایەوە".

هەروەها باس لەوەش کراوە کە هەر سێ وڵات ئامادەیی نیشان دراوە " بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هەوڵێکی جیاخوازانە لە ئاراستەی لاوازیی دەسەڵات و یەکپارچەیی خاکی سووریا و هەڕەشە دژی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتانی دراوسێ لە رێگەی هێرش و دزەکردن لە دەرەوەی سنوورەکانەوە".

هەر سێ وڵات دووپاتیان کردووەتەوە، کێشەکانی سووریا لە رێگەی سەربازییەوە چارە ناکرێن و تەنیا رێگەی، دانوستانی سیاسی سووری – سووری"یەوە چارەسەر دەکرێن.

لەبارەی سەروەری یەکپارچەیی خاکی سوریاوەو چارەنووسی رۆژئاوای کوردستان، هاتووە" گفتوگۆ لەبارەی دۆخی باکووری سووریا کرا و دووپات کرایەوە، کە جێگیربوونی ئاسایش لەو ناوچەیەدا تەنیا لە رێگەی پاراستی دەسەڵات و یەکپارچەیی ئەو وڵاتەوە دەبێت و هەر بۆیە بڕیار درا، هەوڵەکان یەکبخرێن".

روسیا و ئێران و تورکیا دژایەتی خۆیان بۆ " دەستبەسەرداگرتن و گواستنەوەی نایاسایی نەوت و داهاتەکەی" دووپاتی کردووەتەوە.( ئەو نەوتەی لە رۆژئاوای کوردستان بەرهەم دەهێنرێت و بڕێکی لە رێگای باشوری کوردستانەوە دەفرۆشرێت).





PM:11:40:19/07/2022