باری تەندروستی هونەرمەندێكی كورد تێكدەچێت


هونەرمەند بەكر مستەفا بە هۆی ناجێگیری باری تەندروستی لە قاچەكانی، ئۀمڕۆ چوارشەممە لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

رۆژنامەنووس عەبدولغەفار عەبدوڵا، هاوڕێی بەكر مستەفا نووسیویەتی "راگەیاندنی كوردی ئەگەر هەواڵی كچە مۆدێلێكی لەمەڕ خۆمان بوایە!، یان هونەرمەندێكی عەرەب و تورك و فارس، دەرزیەك بچێتە پەنجەیان، یان مۆدێلی سەیارەو پرچیان بگۆڕن شوو بكەن و ژن بهێنن دەیكەن بە هەڵاو باشترین هەواڵی بۆ دەهۆنەوە!".

هەروەها دەڵێت "دەبوو یٔەمڕۆ هەمووتان لە بەردەم نەخۆشخانەی شار بن بە چەپكە گوڵێكەوە لەگەڵ كەسوكارەكەی بوەستن و بۆ جەماوەر و بینەری ئەو هونەرمەندە جوانە دۆخی تەندروستی بگوازنەوە!".




PM:11:11:20/07/2022