گەریلاكانی هەپەگە گەیشتنە شەنگال

ئەمرۆ ژمارەیەكی زۆر لەگەریلاكانی هێزەكانی پاراستنی گەل، هەپەگە، گەیشتنە قەزای شەنگال‌و شەڕ لەگەڵ چەكدارەكانی داعش بەردەوامە.

كەناڵی ئاسمانی نەورۆز تیڤی كەمێك پێش ئێستا بڵاویكردەوە هێزەكانی پاراستنی گەل یەپەگە، گەیشتنە قەزای شەنگال‌و شەڕیان لەگەڵ چەكدارەكانی داعش بۆ وەرگرتنەوەی شەنگال دەست پێكردوە.

بەپێی هەواڵەكە گەریلاكانی یەپەگە هەروەها پلانیان هەیە بۆ ئەوەی یارمەتی ئاوارەكانی چیای شەنگال بدەن‌و لەو ناوچەیە دووریان بخەنەوە.



PM:10:23:06/08/2014