توركیا پێدانی فیزەی بە عێراقییەكان راگرت


حكومەتی توركیا بڕیاریدا بە راگرتنی فیزای توركیا بەشێوەیەكی كاتی بە هاوڵاتیانی عێراق.

ئەمڕۆ پێنجشەممە حكومەتی توركیا بڕیاریدا بە راگرتنی فیزای توركیا بەشێوەیەكی كاتی بە هاوڵاتیانی عێراق، ئەمەش دوای دروستبوونی خۆپیشاندان و داگرتنی ئاڵای توركیا لەسەر باڵیۆزخانە و نوسینگەكانی پێدانی فیزەی ئەو وڵاتە لە شارەكانی عێراق.

پاشنیوەڕۆی دوێنێ ناوچەیەكی گەشتیاری لە سنوری قەزای زاخۆ تۆپباران كرا و بەهۆیەوە ژمارەیەك گەشتیار كوژران و برینداربوون، سەرجەم بەرپرسانی عێراق و كوردستان سوپای توركیا بەو رووداوە تۆمەتبار دەكەن، وەزارەتی دەرەوەی توركیاش ئەو تۆمەتباركردنەی رەتكردەوە.




PM:12:12:21/07/2022