سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دەستی لەکارکێشایەوە

‌ماریۆ دراگی سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی ئیتاڵیا
بەهۆی زۆربوونی قەیرانی وڵاتەکەیەوە، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی سێرجیۆ ماتەڕێلا سەرۆکی وڵاتەکەی کرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ماریۆ دراگی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە سێرجیۆ ماتەڕێلای سەرۆکی ئیتاڵیا کردووە، کە داوای لێکردووە لە پۆستی سەرپەرشتیاری خۆیدا بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەی ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ کەڵەکەبوون و زیادبوونی قەیرانەکانی ئیتاڵیا و لە دوای پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەشی، ماریۆ دراگی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی وتارێکی پێشکەش کرد. 


PM:07:51:21/07/2022