لە رێگای درۆنەوە هێرشکرایە سەر سەربازگەی تورکیا لە بامەڕنی

ئەمڕۆ هەینی ٢٢ ی تەموز لە رێگای درۆنەوە هێرشکرایە سەر سەربازگەی تورکیا لە بامەڕنی لە دهۆک. 

میران ئیسماعیل، بەرێوەبەری ناحیەی بامەڕنێ ڕاگەیاند: بە دوو درۆن ھێرش کراوەتە سەر سەربازگەی تورکیا لە ناو فڕۆکەخانەی بامەڕنێ.

بەڕێوەبەری ناحیەی بامەڕنێ ئاماژەی بەوەشدا، هەردوو درۆنەکە لەلایەن سەربازانی تورکیاوە خراونەتە خوارەوە و زیانی گیانی نەبووە.


AM:11:18:22/07/2022