توركیا بۆردومانی گوندی پەرەخی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی دەستپێکردەوە

‌وێنە.. ئەرشیف
کەمێک پێش ئێستا دەوڵەتی توركیا تۆپبارانی چیایەكی نزیك گوندی پەرەخی سەر بە شاردێی دەركاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستپێکردەوە. 

دڵشێر عەبدولستار بەڕێوەبەری شارەدێی دەركار لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا بۆردومانی چیایەكی نزیك گوندی پەرەخیان كردووە".

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئاماژەی بەوەشکرد، ناو گوندەکە تۆپباران نەکراوە، تەنها ئەو چیایەی نزیکی گوندەکەیە و ئێمە لەئێستاد بەرەو گوندەکە دەچین. 

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی تەموزی ٢٠٢٢ دەوڵەتی توركیا بۆردومانی گوندی پەرەخێی كرد، کە ناوچەیەکی گەشتیارییە و بەهۆیەوە نۆ گەشتیار گیانیان لەدەستدا و (٢٦) گەشتیاری دیكەش برینداربوون.


PM:01:42:22/07/2022