لەبارەی مووشەکبارانکردنی سوپای تورکیا دژەتیرۆر ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکاتەوە

ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق سێ مووشەک ئاڕاستەی سەربازگەی زیلکانی تایبەت بە هێزەکانی سوپای تورکیا کران.  

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان  ڕایگەیاند، "کاتژمێر ٩:٢٠ خولەک ئەمشەو سێ مووشەک لە جۆری گراد ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کران کە هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت."  

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی دژە تیرۆری هەرێم ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک سەربازگەکە کەوتووەتە خوارەوە و دوو مووشەکی دیکەشیان لە دەوربەری گوندی گوداد کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.

ئەوەشی تێدا هاتووە، سەکۆی مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی "هیما سیتی” لە شاری مووسڵ جێگیر کرابوون کە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی، تێیدا پێنج مووشەک ئامادەی هەڵدان کرابوون، بەڵام دووان لە موووشەکەکان نەتەقێندراون. 



PM:11:32:22/07/2022