ڤیدیۆ.. شوکر خەیات بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی ڕەوانەی تورکیا دەکرێت

گۆرانیبێژ و هونەرمەندی ناسراوی کورد شوکر خەیات ماوەی دوو رۆژە باری تەندروستی ناجێگیرە و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی تەموزی ٢٠٢٢ بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی وڵاتی تورکیا بکرێت. 

لەمبارەیەوە شاخەوان کەرکوکی، هونەرمەند و هاوڕێی نزیکی شوکر خەیات لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند" بەڕاستی زۆر حەیفە هونەرمەندێک کە نیوسەدە زیاترە خزمەت بە هونەری کوردی مەقامات دەکات بەم بێ نازە لە دەستمان بچێت، بۆ بەرێز سەرۆکی حەکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک نێچیروان بارزانی و کاک مەسروور بارزانی، دۆخی تەندروستی مامۆستا شوکور خەیات لەو پەڕی خراپی دایە داواکارم ئاۆرێک لەم هونەمەندە گەورەیە کە نیوسدە زیاترە خزمەت بە مەقامات و هونەری کوردی کەرکوک و گەرمیان مەقامات دەکات نەتوانین لە کۆتا تەمنی ژیانی ئاورێکی لێ نەدرێتەوە". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

وتیشی" کاتژمێر (٥:٠٠)ی ئیوارەی ئەمڕۆ زۆر بەپەلە لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە هونەرمەند شوکر خەیات ڕەوانەی وڵاتی تورکیا دەکرێت". 

شوکر خەیات، لە ساڵی (١٩٤٠) لە گوندی قەڵخانلوی ناوچەی داوێ لە ئیدارەی گەرمیان لە دایکبووە، ناوی تەواوی شوكر محەممەد قادرە، بەهۆی پیشەکەیەوە بە شوكر خەیات ناسراوە. 
 
لە ساڵی (١٩٥٥) دەستی بە کاری هونەری و گۆرانی وتن کردووە، لە (١٩٦٧) ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی پێنج كچ و سێ كوڕە، ناوبراو لە تەمەنێکی زوو، شارەزاییەکی زۆری لە مەقاماتی (ئەڵڵاوەیسی، قەتار، ئای ئای، سێگا، چوارگا، نەهاوەند، عەجەم، حیجاز و سەبا)  چەند جۆرێکی دیکە پەیدا کردووە و خاوەنی زیاتر لە سەت بەرهەمە.
 
هونەرمەند شوکر خەیات لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ شاری کەرکوکی بەجێهێشتووە و نیشتەجێ شاری هەولێرە. 


PM:01:52:23/07/2022