" عێراق توانای وەڵامدانەوەی سەربازی تورکیای نییە "


لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممەی پەرلەمانی عێراق، وەزیری بەرگری عێراق و لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان رایانگەیاندووە " عێراق لە روی سەربازییەوە، توانای وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەکەی تورکیایان نییە".
 
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئیبتیسام هیلالی، پەرلەمانتاری عێراق ئاشکرای دەکات " وەزیری دەرەوە و بەرگری و سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق بە پەرلەمانیان راگەیاندوە کە تۆپبارانەکەی زاخۆ لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە."
 
لە درێژەی قسەکانیدا، وەزیری بەرگری و سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق رایانگەیاندوە" عێراق خاوەنی فڕۆکەی جەنگی نییە و، توانای سەربازی وەکو پێویست نییە، تا وەڵامی تورکیا بداتەوە."
 
لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ تاوانبارکردنی سوپای تورکیا بە ئەنجامدەری تۆپبارانکردنی گوندی گەشتیاری لە پارێزگای دهۆک، هاوکات ئەو وڵاتە کێشەکەی بردۆتە ئەنجومەنی ئاسایش و بڕیارە سێ شەممە ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر ئەو پرسە کۆبێتەوە.



PM:02:54:23/07/2022