ئەمڕۆ ٢٣شەممە
ی تەمووز، وەزارەتی دەرەوەی عێراق گەڕاندنەوەی باڵیۆزی
کاربەڕێکەری عێراقی لە ئەنقەرەوە بۆ بەغدا ڕاگەیاند، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر
هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا.
ئەحمەد ئەلسەحەف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقییەی ڕاگەیاند
"وەزارەت بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی باڵێۆزی کاربەڕێکەری عێراق لە ئەنقەرە بۆ بەغدا".
دەشڵێت "وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە هیچ ڕێککەوتنێکی
ئەمنی و سەربازی لەگەڵ تورکیادا نییە".
کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند،"لە ئەنجومەنی
ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵای لە تورکیا کرد و داوای دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجومەنەکەی
کرد لەبارەى "دەستدرێژییەکانی تورکیا."
ئەوەش لە کاتێکدادێت رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو
٢٠ ی حوزەیران سێ تۆپ ئاراستەی ناوچەیەکی گەشتیاریی سنووری زاخۆ کران و بەهۆیەوە نۆ
کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٦ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە برینی هەندێک لە بریندارەکان
سەختە.