وابڕیارە سبەینێ
لە سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی بۆ داواكردنی
مووچە دەستپێبكاتەوە.
بەپێی بانگەوازێك،
كە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی بڵاویانكردۆتەوە، تێیدا نوسراوە
"سبەینێ یەك شەممە لە كاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی تكایە ھەموو مامۆستایان و فەرمانبەرانی
زانكۆ لەبەردەم بانكی ھەرێم ئامادەبن بۆ خۆپیشاندان، دەشڵێن نایەڵین ھیچ بڕە پارەیەك دەربچێت تاوەكو
مووچەی مانگی ٦ وەرنەگرین".
بەپێی خشتەی
مووچە، كە وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی ٦ ڕایگەیاندبوو، بڕیار بوو سەرجەم مووچەخۆران
پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی ٦ وەربگرن، بەڵام چەند فەرمانگەیەكی سەر بە شارەوانی
و خوێندنی باڵا كەوتنە دوای جەژن.
لەکاتێکدا
بڕیار بو ڕاستەخۆ دوای جەژن مووچەکانیان پێبدرێت، بەڵام تا ئێستاش مووچەی فەرمانبەران
و مامۆستایانی خوێندنی باڵا لە سلێمانی نەدراوە.